ئەلیخاندرۆ سابێلای ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین پێکهاتەی بانگهێشتکراوی ئەو یاریزانانەی دەرەوەی وڵاتەکەی ڕاگەیاند بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئیکوادۆر لە یاری پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠١٤ی بەڕازیل.
هەرچەندە هەردوو یاریزانە ئەرژەنتیینیەکەی دیکەی مان ستی سێرجیۆ ئەگوێرۆ و پابلۆ زابالێتا بانگهێشتکراون بەڵام سابێلا هیچ جێگایەکەی نەدۆزییەوە بۆ تێڤێز لە پێکهاتەکەدا . ئەمەش لە کاتێکدایە تێڤێز لە دواین ٦ یاری خولی ئینگلیزیدا ٤ گۆڵی بۆ مانچستەر ستی تۆمارکرد و یارمەتی ئەو یانەیەی دا بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئینگلیزی .
لە پاڵ تێڤێز دا خافیێر پاستۆری لە گرنگترین ئەو یاریزانانەیە کە بانگهێشتنەکراوە.
پێکهاتەکە :
گۆڵپارێز : سێرجیۆ ڕۆمێرۆ ( سامپەدۆریا )
هێڵی بەرگری : فیدریک فرناندۆ ، هیوگۆ کەمپەنارۆ ( ناپۆلی ) ، مارکۆس ڕۆخا ( سپارتا مۆسکۆ ) ، ئیزکوێل گارای ( بەنفیکا ) ، پابلۆ زابالێتا ( مانچستەر ستی).
هێڵی ناوەڕاست : ماتیاس ڕۆدریگێز ( یونیڤێرسیداد چیلی ) ، خۆزێ سۆسا ( مێتالیست خارکیف) ، پابلۆ گوینازو( ئەنتەرناسیۆنال) ، ئەنخل دی ماریا ( ڕیاڵ مەدرید ) ، فرناندۆ گاگۆ ( ڕۆما ) ، خافیێر ماسکێرانۆ ( بەرشلۆنە ) ، ماکسی ڕۆدریگێز ( لیڤەرپوول ) ، ئیدواردۆ سالڤیۆ ( ئەتڵەتیکۆ مەدرید).
هێڵی هێرشبەر: لیۆ مێسی ( بەرشلۆنە) ، گۆنزالۆ هیگواین ( ڕیاڵ مەدرید ) ، کون ئەگوێرۆ ( مانچستەر ستی) ، ئیزکوێل لاڤێزی ( ناپۆلی)
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|پنج شنبهبرچسب:,|